بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر مەنسوور کەریمی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: نەخۆش پیاوێکی ٧٠ ساڵە دوای بەربوونەوە لە بەرزایی، تووشی شکان و لەجێچوونی شانی راستی هاتبوو کە بە ئاوڕدانەوە لە تەمەن، جۆری شکان و پچڕانی پێشووی تاندۆنەکانی شانی، پێویستی بە گۆڕینی جومگەی ئاوەژووی شان بوو.
ئەم پسپۆڕی ئۆرتۆپێدی و فلۆشیپی نەشتەرگەریی شان و ئانیشک، وتیشی: دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری و قۆناگە دەرمانییەکان، لە ئێستادا دۆخی گشتیی نەخۆشەکە جێگر و جێی ڕەزامەندییە.
دوکتۆر کەریمی هەروەها مزگینی بە هەموو نەخۆشانی پارێزگای کوردستان دا کە لە ئێستادا هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەکی گۆڕینی جۆمگەی شان و نەشتەرگەری ئارترۆسکۆپیک لە ناوەندی کەوسەری شاری سنە ئەنجام دەردێت.
Your Comment